ئابووری

شاره‌زایه‌كى بانكى: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها به‌ بانكى ره‌شید و رافیده‌ین رازییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاره‌زایه‌كى بانكى: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها به‌ بانكى ره‌شید و رافیده‌ین رازییه‌

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى بانكى رایده‌گه‌یه‌نێت، نوسراوه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسى هه‌ژمارى من ناكات و باسى ته‌وتین ده‌كات.

گوڵاڵه‌ سدیق، شاره‌زاى بانكى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وەڵامەکەی دادگای فیدراڵیی عیراق بۆ حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ بووه‌، باسی هەژمار ناکات تەنها باسی ته‌وتین ده‌كات".

باسى له‌وه‌شكرد "لەنوسراوەکەدا دەڵێت فەرمانبەر موچەکەی لەو بانکانە ته‌وتین بکرێت کە لەو لیستەی بانکی ناوەندی عیراقی ناردویەتی بۆ دادگای فیدراڵی ناوی هاتووە بە بانکی (ره‌شید و رافیده‌ین)یشه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نوسراوه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیی ده‌ڵێت فەرمانبەر خۆی بانکەکە هەڵبژێرێت، كه‌واته‌ بانكى ره‌شید و رافیده‌ین ده‌چنه‌ ناو پرۆسه‌ى ته‌وتین، پ لەبەرئەوە پێویستە ئەو فەرمانگانەی پێشتر فۆرمی هەژماریان بۆ پڕکراوەتەو دوبارە فۆرمی نوێیان بەسەردا دابەشبکرێت، چونکە زۆرینەی خەڵک بانکەکانی ره‌شید و رافیده‌ینی دەوێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان