ئابووری

نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى نوێى تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى نوێى تۆماركرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى نوێى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد".

وتیشى "100 دۆلار بۆ 149 هه‌زار و 500 دینار به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتێكدا چه‌ند مانگێكه‌ نه‌چووه‌ته‌ ئه‌و نرخه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار به‌ 146 هه‌زار دیناربوو.


ع
Qaiwan
Qaiwan