ئابووری

سۆران عومه‌ر: حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ته‌وتین له‌ بانكى حكومى بكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران عومه‌ر: حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ته‌وتین له‌ بانكى حكومى بكات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ پەرلەمانتاری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت ته‌وتینى مووچه‌ له‌ بانكى حكومى بكات، ده‌شڵێت، ته‌نها بانكى ره‌شید و رافیده‌ین پاره‌ى مووچه‌ ته‌رخان ده‌كه‌ن.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "روونکردنەوەکەی دادگای فیدراڵیی کەپشت بەستوو بە مادەی 10 لەیاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ساڵی 1980".

باسى له‌وه‌شكرد "مامۆستایانی ناڕازی لە سەرەتای مانگی حوزەیران هاتنە بەغدا لەڕێى دائیرەی ته‌نفیز هۆشداریان ئاراستەی حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی لەسەر ته‌وتین، هۆشداریەکە لە 10ى6ى 2024 گەشتۆتە حکومەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی 8 رۆژدا وەڵام بداتەوە ئایا بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە یان نا".

وتیشى "نوسراوەکەی دادگای فیدراڵیی بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بوون و یاسایی نەبونی هەژماری من نییە، لەهەموو عیراق بانکێک نییە مۆڵەتی بانکی ناوەندی نەبێت، ئەو لیستەی بانکی ناوەندی ناردویەتی لە سایتەکەی هەیە بەزانیاریی زیاترەوە، جارێکی دیکە دادگای فیدراڵیی ئەڵێ ته‌وتین لە بانکی حکومی، بانکی ئەهلیش بۆی هەیە لە ته‌وتین بەشدار بێت وەک لەعیراق دا (43) بانک بەشدارە لەته‌وتین بەڵام جیاوازی بانکی حکومی و ئەهلی لەته‌وتین دا ئەوەیە بانکە ئەهلییەکان مووچەی ته‌وتین لەبانکی رەشیدو رافیدەین وەردەگرن".

ده‌شڵێت "تەمویلی مووچە بۆ بانکی حکومییە و پێویستە بانکی ئەهلی پارەی مووچە لەبانکی حکومی رافیدەین و رەشید وەربگرێت نەک راستەوخۆ پارەی مووچە بدرێت بەبانکی ئەهلی، حکومەتی هەرێم نایەوێ ته‌وتین لەبانکی حکومی بکات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان