ئابووری
به‌غدا به‌شێكى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌غدا به‌شێكى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى نارد.
بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
كه‌مێك لەمەوبەر بڕی ( 231،605،531،000 ) دوو سەدو سی و یەک ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەک هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کەلەسەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
ع