ئابووری
مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له ئێستادا لیژنه‌یه‌ك خه‌ریكى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بایه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و لیژنه‌ى كارى پێداچوونه‌وه ده‌كات، خه‌ریكى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ركات لیژنه‌كه وردبینى كرد ئه‌وكات كێشه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
پێشتر سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ پۆلیسى كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌یان سه‌رو دوو هه‌زار كه‌سه و له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى كاره‌باش ناویان هه‌بووه".
ع