ئابووری

وه‌فدێکى نوێ به‌ مه‌به‌ستى هاوتاکردنى مووچە ده‌ڕۆنه‌ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌فدێکى نوێ به‌ مه‌به‌ستى هاوتاکردنى مووچە ده‌ڕۆنه‌ بەغدا

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان ده‌ڵێت "هەفتەى داهاتوو وه‌فدێکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد ده‌كه‌ن و داواى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ عیراق ده‌كه‌ن".

عومەر جەبار، سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان ئاشكرایكرد "به‌ ئامانجى هاوتاکردنى مووچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتى عیراق، لەکۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممەى ئەنجومەنى وەزیرانى هه‌رێمدا بڕیار دراوە، وه‌فدێك بەسەرۆکایەتیى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى، سەردانى بەغداد بکات".

روونیشیكرده‌وه‌ "بڕیارە وه‌فده‌كه‌ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عیراق و وەزیرى دارایی و وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى كۆببێته‌وه‌ و داواى هاوتاکردنى مووچەکانیان بكه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ ماوه‌كانى رابردوودا به‌هۆى كه‌مى رێژه‌ى مووچه‌كه‌یان و جیاوازی له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌ عیراق، چه‌ندینجار گردبوونه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان