ئابووری
به‌غدا پاره‌ى دوو مووچه به یه‌كه‌وه ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ،سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌كه ده‌نێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنى".
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكردووه "له‌پاش نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كه داواى له وه‌زاره‌تى دارایی كرد، پاره‌ى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم خه‌رجبكات، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی داوە".
وتیشى "سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، له رۆژی یەکشممە یان دووشەممە پارەی مووچەی هەردوو مانگەکە له لایه‌ن به‌غداوه دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە پاش ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ش ره‌وانه كرا، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبكات بە دابەشکردنی هه‌ر دوو مووچەكەی هێزە ئەمنییەکان".
پ ح ع