کوردستانی

خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە

مه‌ودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو خۆڵبارین بەردەوام دەبێت پلەی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ  و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم، پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەك بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سبەی سێشەممە، بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت: 

هەولێر : 42پلە
سلێمانی :39 پلە
دهۆك : 41پلە
كەركوك : 43پلە
هەڵەبجە : 41پلە
گەرمیان : 43پلە
زاخۆ : 41پلە
حاجی ئۆمەران: 30پلە
سۆران : 41پلە
ئ.پ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان