تەندروستی

زیاتر له‌ 18 هه‌زار منداڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر له‌ 18 هه‌زار منداڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌ ماوه‌ى مانگێكدا زیاتر له‌ 18 هه‌زار منداڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى فێركاریی سلێمانى كراون.

بەپێی ئاماره‌كه‌ى بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "لەماوەی مانگی رابردوو  لەنەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاریی لەشاری سلێمانی 18 هه‌زارو 101 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، نزیكه‌ى سێ هه‌زار منداڵ داخڵ كراون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "زیاتر له‌ هه‌زار حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 564 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 253 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 204 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون".

ع
Qaiwan
Qaiwan