رێبوار کەریم وەلی
هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…
جیا لەو بارودۆخە تازەیەی کە لەگەڵ هاتنی سوپای تورکیا بۆ قووڵایی خاکی هەرێم هاتووەتە ئاراوە و بێدەنگییەکی هەمەلایەنی لێکراوە! ئاراستەی رووداوەکان لە ناوخۆی کوردستان بەرەو ناسەقامگیری و پێکدادانی ناوخۆیی دەڕوات.
*
پارتی لەگەڵ تورکیادا، یەکێکە لە دروستکەرە سەرەکییەکانی ئەو بارودۆخەیە و لە چەند روویەکەوە وەبەرهێنانی تێدا کردووە.

ئەوەی پارتی دەیکات، چەندین ئامانجی کورت مەودا و درێژ مەودا لەخۆ دەگرێ. تێکچوونی رەوشی ئەمنی و ناسەقامگیری لە کوردستان فاکتەرێکە کە دەکرێ لە داهاتوودا، تەگەرە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکات، ئەگەر پارتی تا ئەو کاتە دڵنیا نەبێ کە حوکمڕانییەکەی مسۆگەر دەکاتەوە، لە توانایدایە وەک کارتێک بەکاری بهێنێت.
*
کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی و ئەنجامەکانی، ئاماژەیەکی روون و ئاشکران بۆ بە ئەمنیکردنی تێکڕای جومگە سیاسییەکان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی پێکدادان و شێواندنی دۆخەکە و گواستنەوەی ململانێکان لە شەڕی ساردەوە بۆ گەرم.

پارتی لە ماوەی رابردوودا، سەرکێشییەکی قانونیی لە بەرگێکی سیاسیدا کرد. بۆی نەچووە سەرێ تا بەنابەدڵی تەسلیمی ئێران نەبوو، هیچ دەرگەیەکیان بۆ نەکردەوە، کە دەرگاشی لێکرایەوە بە تکا و رجا ئەوەندەی بۆ چووە سەرێ کە هەڵبژاردن چەند مانگێک دوا بخات. ئامانجی راستەقینەی پارتیش هەر ئەوە بوو کە هەڵبژاردنەکان لە ژێر سێبەری پۆستاڵ و لولەی تفەنگی جەندرمەدا، بەڕێوە بچێت.

راستییەکەی پارتی خۆی سوور دەزانێ لەم هەڵبژاردنەدا ئەوەی مەبەستێتی نایەتەدی، بۆیە هەموو تەرکیزەکەی پارتی لە ئێستاوەڕا بۆ دوای هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکانە. دەزگای (تەزویر) نەک هەڵبژاردن ئەمجارە بێ ئیش دەبن و کە نەشتوانن تەزویر بکەن، ئەوکاتە ئەنجامەکان بەدڵی ئەوان نابێ و رەتیدەکەنەوە.

یەکێک لە بەهێزترین سیناریۆکان بۆ دوای هەڵبژاردن (ئەگەر پارتی و یەکێتی نەتوانن تەزویر بکەن) رەتکردنەوەی ئەنجامەکانە. ئەوەی پارتی لە ماوەی رابردوودا کردی وەک پڕۆڤەیەک بوو بۆ دوای هەڵبژاردنەکان. واتا ویستی بە دواخستنی هەڵبژاردن، ئەوە تاقیبکاتەوە کە ئایا دەتوانێ دوای هەڵبژاردنیش بە رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی پرۆسەکە پەکبخات و بەو ئاقارەیدا ببات کە خۆی دەیەوێت؟ یان وا بکات کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە؟

بۆیە پارتی دەیەوێ وا پێشان بدات کە بە هەڵبژاردن دڵخۆشە و تەنانەت لە رووداوێکی دەگمەندا، سەرۆکی پارتی، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بەبۆنەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و دەستخۆشیی لێکرد، بەڵام لەڕاستیدا، پارتی ئاخیر کەس بوو کە ویستبێتی گرێکوێرەکان بکرێنەوە و هەڵبژاردنێکی بێگەرد بەڕێوەبچێ. بۆیە هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی لە ئێستاوەڕا ئاسۆیەکی روونیان تێدا بەدی ناکرێ.
خ.غ