گێتی

ده‌میرتاش جارێكى تر سزادرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌میرتاش جارێكى تر سزادرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بەگوێرەی ئەو دۆسیەیەى لەسەر سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش کراوەتەوە، له‌ چه‌ند وته‌یه‌كدا له‌ شاره‌كانى توركیا و باكورى كوردستان سوكایه‌تى به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا كردووه‌ و پارێزه‌ره‌كه‌شى ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ و شه‌ش مانگ سزادراوه‌.

ئۆزگور ئۆزبەک، پارێزەری سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش رایگه‌یاند "پێویستە وتەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕیندا لێکبدرێتەوە و ئەو دۆخە لەبەرچاو بگیرێت کە ناوبراو قسەکانی تێدا کردووە کە پەرلەمانتار بووە و پارێزبەندیی هەبووە".

وتیشى "بەگوێرەی بڕیارى دادگا به‌پێى ماددەی 301 لە یاسای سزادانی تورکی و بە تاوانی "سووکایەتی کردنی ئاشکرا بە گەلی تورک، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، حکومەتەکەی و دەسەڵاتی دادوەریی، بە ساڵێک و سێ مانگ، هه‌روه‌ها بە تاوانی هاندانی خەڵک بۆ رق و کینە و دوژمنایەتی، بە ساڵێک و سێ مانگی دیکە، واتە کۆی گشتی بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادراوه‌".

دوو مانگ لەمەوبەر و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا، دەمیرتاش کە ماوەی هەشت ساڵە دەستبەسەرە، لە دۆسییەی کۆبانیدا 42 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.


Qaiwan
Qaiwan