ئابووری

نرخی زێڕ بەرزبوویەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ بەرزبوویەوە
 

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای كردنەوەی بازاڕە داراییەكانی جیهان نرخی زێڕ بەرزبوویەوە هەر ئۆنسەیەك گەیشتە 2,411 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ پەیوەستە بە كشانەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكا لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە.

بازرگانانی زێڕ بەدوای ئاماژەی نوێ دەگەڕێن كە لە چ كاتێكدا بانكی ناوەندیی ئەمریكا دەست بە كەمكردنەوەی سوودی بانكی دەكات، بەپێی راپرسییەكانیش، 97٪ی بازرگانان پێیانوایە لە مانگی ئەیلوولدا بانكی ناوەندیی ئەمریكا سوودی بانكی كەم دەكاتەوە و ئەوەش ، خواست لەسەر كڕینی زێڕ زیاد دەكات.  

ئەوەش لە كاتێكدایە كە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزییەوە بۆ 2,405 دۆلار. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان