ئابووری
نانهواكانى سلێمانى: نان هه‌رزان ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نانهواكانى سلێمانى له‌به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن، هه‌ركات غاز و ئارد هه‌رزانبوو ئه‌وكات نرخى نانیش هه‌رزان ده‌بێت.
رۆژى سێشه‌ممه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به لابردنى له %10ى باجى سه‌ر نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌رزانبوونى نان نابێت، چونكه گرانیی هۆكارى هه‌رزانبوونى نانه.
ئوسامه عه‌زیز، خاوه‌نى نانه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لابردنى به‌شێكى باج له‌سه‌ر نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان هیچ كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر هه‌رزانبوونى نان".
وتیشى "له راستیدا حكومه‌ت له‌برى ئه‌وه با غاز و ئاردمان بۆ هه‌رزان بكات، هه‌ركات ئه‌و دووانه كه هۆكارى سه‌ره‌كین هه‌رزانبوون، ئه‌وكات ئێمه‌ش نان هه‌رزان ده‌كه‌ین".
له ئێستادا یه‌ك بتڵ غاز به 8500 دیناره، هه‌روه‌ها یه‌ك فه‌رده ئاردى توركى كه نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان به‌كاریده‌هێنن یه‌ك فه‌رده به 36 هه‌زار دیناره.