ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم پارەی شاره‌كانى تر به تاڵان ده‌بات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان عیراق له بزووتنه‌وه‌ى سادیقون رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى شاره‌كانى تر‌ى عیراق به تاڵان ده‌بات.
عەلی تورکی جەمالی، نوێنەری بزووتنەوەی ساديقون لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى راده‌ستى به‌غدا نه‌كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە بودجەی پارێزگای بەسرە و بودجەی گشتی عیراق دەبات کە ئەو بابەتە دەیسەلمێنێت کە په‌یوەندی هەولێر لەگەڵ بەغدا لەسەر بەرژەوەندی ئابووری دانراوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سەرەڕای ئەو داراییەی کە حکومەتی هەرێم لە بودجەی عیراق بەتاڵانی دەبات، هاوڵاتییانی کورد بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان لە ژێر هێڵی هەژاری ژیان دەکەن".
ع