ئابووری
به مه‌به‌ستى دامه‌زراندن ئەنجومەنی راژەی هەرێم نووسراوێك ئاڕاسته‌ى وەزارەتەكان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نووسراوێک له لایه‌ن ئەنجومەنی راژەی گشتیی حكومەتی هەرێمى كوردستانه‌وه ئاڕاستەی هه‌موو وەزارەتەكان دەكرێت و مه‌به‌ست پێویستییانه بە راژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكان.
نووسراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم لەسەر داواكاریی ئەنجومەنی راژەی عیراقه و تێیدا داوای زانیاریی كردووه له سه‌ر پێویستیی ئه‌و وەزارەتانه بە راژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكانی زانكۆكان، كه مەبەست له‌وه‌ش میلاكات و دامەزراندنە.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاشكرایكرد "ئه‌و نووسراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش نێردراوه".
وتیشى "نووسراوه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌وان نییه، بۆ هه‌موو وەزارەتەكان نێردراوە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئەنجومەنی راژەی حكومه‌تى عیراق بە نووسراوێك، لە رۆژی 10ى ته‌ممووزى 2024، ئاڕاستەی ئەنجومەنی راژەی گشتیی هەرێمی كردووە و داواى كردووه پێویستیی دامودەزگاكانی حكومەت بە راژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی سێ یەكەم بەپێی پلە و ناونیشانی وەزیفی بۆیان رەوانە بكه‌ن.
پ ح ع