ئابووری
به‌پێی راپۆرته‌كانیان حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 313 ملیار دینار داهاتی هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی دارایی هه‌رێم و عیراق، حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 313 ملیار دینار داهاتی ته‌نها له باج و رسومات و گومرگ و پێبژاردن هه‌یه".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له باجی ده‌رامه‌ت و سه‌رمایه و باجی شمه‌ك و به‌رهه‌مهێنان و رسومات، مانگانه 168 ملیار دینار داهاتی هه‌یه".
ده‌شڵێت "هه‌رێم مانگانه ته‌نها له گومرگ و پێبژاردن 127 ملیار داهاتی هه‌یه كه ده‌كاته 313 ملیار دینار".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی، راشیده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م داهاته ته‌نها باج و رسومات و گومرگ و غه‌راماته، ئه‌و داهاته ناگرێته‌وه كه هه‌ردوو حزب له ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌یبه‌ن و ناچێته دارایی و هه‌ژمار ناكرێت".
پ ح ع