ئابووری
بڕیارى لێخۆشبوونى 20% داهاتى زیاد كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى ئامارى داهاتى قه‌رزى هاوبه‌شانى كاره‌با له ماوه‌ى بڕیاری لێخۆشبوونى 20%، به‌راورد به پێش بڕیاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "داهاتى كاره‌با له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان زیادى كردووه".
ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌و ماوه‌یه‌ى بڕیارى لێخۆشبوونى 20% بۆ قه‌رزى هاوبه‌شانى كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت، داهاتیان زیادى كردووه و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه كه بڕیاره‌كه كاریگه‌رى هه‌بووه".
وتیشی " له سێ مانگى یه‌كه‌مى ساڵ، له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییاندا داهات بۆ نموونه 50 ملیار دینار بووه، به‌ڵام له‌و سێ مانگه‌ى كه لێخۆشبوونه‌كه هه‌بووه، داهات به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ى 72 ملیار دینار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له رۆژانى داهاتوویشدا كه رۆژانى كۆتایی ماوه‌ى بڕیاره‌كه‌یه، پێشبینى ده‌كه‌ن بڕى داهاته‌كه زیاتر بێت".
بڕیارى لێخۆشبوونى 20%ى قه‌رزى هاوبه‌شانى كاره‌با تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت كه ته‌نها چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه.
پ ح ع