ئابووری

حكومه‌تى هه‌رێم گه‌نده‌ڵى له‌ لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم گه‌نده‌ڵى له‌ لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق له‌ نوسراوێكدا گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵى له‌ لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌ ده‌یان هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ لیستى مووچه‌ زیادكراوه‌، ده‌شڵێت، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م فه‌رمانبه‌رانن.

ده‌قى نوسینكه‌كه‌:
خستنەڕووی کێشەو کەموکوڕی لیستەکانی موچە؛
نامەیەکی کراوە حکومەتی هەرێم بەتایبەت وەزارەتی دارایی

سۆران عومەر- ئەندامی لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق

تکایە تێبگەن ئەم جۆرە لە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی بەغدا تایبەت بە لیستی موچەی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی سەربازیی زەرەرمەندی سەرەکی خەڵکە، لەوە زیاتر کات بەفیڕۆ مەدەن کەموکوڕیەکان چاکبکەن کە بۆتان دیاریکراوە، یەک جار لەبەرژەوەندی موچەخۆران کاربکەن با لەم گرفتە ١٠ ساڵیەی هاتن و نەهاتن و پێدان و لێبڕین و پێنەدانی موچە ڕزگارمان بێت.
جارێکی دی بەکوردی کەموکوڕیەکانتان بۆ دەخەینەڕوو تاکو لەمە زیاتر خەڵک سزا نەدەن؛
چاودێری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم بەهۆی نەبونی یاسای بودجەوە ماوەی ١١ ساڵە پەسەند نەکراوە، ئەمەش پێچەوانەی مادەی (٨)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (٢٥) هەموارکراوە کە دەڵێ بۆ هەموو ساڵێکی دارایی پێویستە وەزیری دارایی میلاکاتی فەرمانبەران پەسەند بکات.
بەڕێوەبەرایەتی بودجەی سەربە وەزارەتی دارایی لیستی تەواوەتی و زانیاری فەرمانبەرانی لا نیە لە پلەو موچەو دەرماڵە، لە ٢٦/٢/٢٠٢٣ەوە چاودێری دارایی داوای دۆسێی فەرمانبەرانی بەهەموو ئەوەلیاتەکانەوە کردووە.
ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران کێشەی تێدایەو جیاوازی زۆرە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ داوا لە وەزارەتی دارایی کراوە پێداچونەوەی پێدا بکرێت لەگەڵ دائیرەی موازەنەی ئیتحادی.
لیستەکانی موچە لە مانگی ٤ی ئەمساڵ کە وردبینی کراوە کێشەکانی دیاریکراوە بەڵام وەزارەتی دارایی چارەسەری نەکردوە.
کێشەی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی ڕابردوو ئاگادارکراون چارەسەری بکەن، وەزارەتی کارەبا بەنوسراوی ژمارە (٨١٨٩ لە ١٧/١٠/٢٠٢٣) دەڵێ کێشەکەمان چارەسەر کردووە بەڵام لە لیستی موچەی مانگی (٦)ی ٢٠٢٤ دەرکەوت کێشەکەتان چارەسەر نەکردووە، پینەکراوە ! بۆیە موچەی وەزارەتی کارەبا بۆ مانگی حوزەیران ڕاگیرا.
کێشەکانی لیستی موچە ئەمە چەند نمونەیەکە:
• وەزارەتی پێشمەرگە ٢٣ هەزارو ٧٩٠ کەس زیادی کردووە.
• وەزارەتی دارایی ١٠٠ ناو زیادی کردوە!
• وەزارەتی کارەبا ٢٤٦٠ کەس زیادە.
• وەزارەتی پەروەردە ٤٣١٦ کەس.
• وەزارەتی ناوخۆ ١٨٨٢ کەس.
• وەزارەتی شارەوانی ١١٣٥ کەس.
• ئەنجومەنی ئاسایش ٤٧٤ کەس.
• گرێبەستەکان ١٢٤١ کەس زیادە هەیە.
• دەزگای ئاسایش ١٤٠٩ کەس زیادی کردووە.
• زیادەی ژمارەی خانەنشینان لە بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی ١٢ هەزار خانەنشینە!
• وەزارەتی کارەبا ٢ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار زیادەی هەیە.
• دۆسێی کەمئەندامان تەواو نیەو لیستەکانیان ٣٥ ملیۆن دینار زیادی هەیە .
• وەزارەتی ئەوقاف ٣٤ ملیۆن دینار زیادەی هەیە.
• خانەنشینان لە ١٤ بەڕێوەبەرایەتین، تەنها خانەشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر موچەکەیان مانگانە ٥٥ ملیارو ٣٥٢ ملیۆنە بەم جۆرە:
- بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی موچەیان ٢٠ ملیارو ٧٩٩ ملیۆنە.
- بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی پێشمەرگەی هەولێر ٣٤ ملیارو ٥٥٢ ملیۆنە.
لە ١١/١٠/٢٠٢٣ەوە چاودێری دارایی عێراق داوای دۆسێی خانەنشینانی سەربازی کردوە بۆ پێداچونەوە بەڵام هەرێم پێی نەداون، ئەمەش یەکێک لەو دۆسێیانەیە کە ناموستەحەقی زۆر تێدایە.
تەنانەت دۆسێی کەمئەندامان تەواو نیەو لیستەکانیان ٣٥ ملیۆن دینار جیاوازی هەیە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان