ئابووری
گۆڕانكارییه‌كانى رێژه‌ى مووچه‌خۆران له وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له پاش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، لیستى مووچه‌ى بۆ مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد به مه‌به‌ستى وردبینى، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق به هۆى جیاوازى له رێژه‌ى میلاكاتى وه‌زاره‌ته‌كان نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى هه‌رێم كردووه.
له نووسراوه‌كه‌ى وەزارەتى دارایی عیراقدا جیاوازییەکانى لیستى میلاکاتى وەزارەتەکان، ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کراوه.
هه‌ر به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى عیراق، میلاكاتى هەندێک لە وەزارەتەکان زیادیکردووە، كه به کۆى گشتیى مووچه‌خۆرى زیادبوو له هه‌موو وەزارەت و دەستەکان گه‌شتووه‌ته 35 هەزار و 334 مووچەخۆر، هاوكات رێژه‌ى میلاك له هەندێك وه‌زاره‌تى تر كه‌مى كردووه.
*ئەو وەزارەتانەى رێژه‌ى میلاکیان زیادیکردووە
وەزارەتى پێشمەرگە 23790 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى ناوخۆ 1882 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى خوێندنى باڵا 846 کەس زیادیکردووە
وەزارەتى تەندروستیى 385 کەس زیادیکردووە
*ئەو وەزارەتانەى رێژه‌ى میلاکیان كه‌مى کردووە
وەزارەتى پەروەردە 4316 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى کارەبا 417 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو 414 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى رۆشنبیرى 367 کەس کەمیکردووە
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن 314 کەس کەمیکردووە
پ ح ع