ئابووری

سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا له‌ سه‌ر هاوبه‌شان، وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌یه‌نێت "بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاوڵاتییان لە رۆژی پشووی شەممەدا، بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر كراوه‌ ده‌بێت بۆ پاره‌ وه‌رگرتن".

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوه‌، وەزارەتی کارەبا ده‌ڵێت "بە مەبەستی سوودمەندبوونی هاوڵاتییان لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20% قەرزی کرێی کارەبا لە رۆژی شەممەدا، سەرەڕای ئەوەی کە پشووە بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کراوە دەبێت".

ده‌شڵێت "لە بەر ئەوەی 31/7/2024 وەک دوا وادەی لێخۆشبوونی 20%ى قەرزی کرێی کارەبا دیاریکراوە، هۆبەی فرۆشیاری وزە 1 لە بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر /1 لە رۆژی شەممە سەرەڕای ئەوەی کە پشووە کراوە دەبێت".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "رۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا کاتژمێر 4:30 ئێوارە بەردەوام دەبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان