ئابووری

به‌هاى دراوه‌كان جێگیره‌ جگه‌ له‌ دۆلار

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هاى دراوه‌كان جێگیره‌ جگه‌ له‌ دۆلار

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ یه‌كشەممە 28ى ته‌ممووزى 2024، له‌كاتى کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا، ئه‌حمه‌د جه‌لال، خاوه‌نى كۆمپانیاى هیواى گه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕى دراو، تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا، به‌هاى دراوه‌ بیانییه‌كانى پێ راگه‌یاندین.

ناوبراو، رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ گۆڕانكاریی له‌ به‌هاى دراوه‌كاندا نه‌بووه‌ و به‌ جێگیرى ماوه‌ته‌وه‌، ته‌نها دۆلار نه‌بێت 150 دینار له‌ به‌هاكه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌هاى لیره‌ى توركیش به‌ هۆى پشووه‌وه‌ تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه‌ وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌".

به‌هاى دراوه‌ بیانییه‌كان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ، به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت:

به‌هاى 100  دۆلار بەرانبه‌ره‌ به‌ 149 هەزار و 650 دینارى عیراقى.

به‌هاى 100 یۆرۆ بەرانبه‌ره‌ به‌ 107 دۆلار و 50 سه‌نت، وه‌ بەرانبه‌ره‌ به‌ 160 هەزار دینارى عیراقى.

به‌هاى 100 پاوه‌ن بەرانبه‌ره‌ به‌ 126 دۆلار و 50 سه‌نت، وه‌ بەرانبه‌ره‌ به‌ 188 هەزار و 500 دینارى عیراقى.

به‌هاى 100 دۆلار بەرانبه‌ره‌ به‌ 3 هه‌زار و 285 لیره‌ى توركى.

به‌هاى 100 دۆلار بەرانبه‌ره‌ بە 5 ملێۆن و 650 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان