ئابووری
مەسرور بارزانی بڕیار دهدات به راگرتنى پێدانی قەرز و پێشینەکان به هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی حكومهتى هەرێم، بڕیارى راگرتنى پێدانی قەرز و پێشینەکان به هاوڵاتییان دهدات و دهڵێت "پێدانی قەرز کاری بانکە ئەهلییەکانە نەک وەزارەتەکانی حکومەت".
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومهتى هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکیدا كه ئاڕاستهى هەردوو وەزارەتی دارایی و کاروباری کۆمەڵایەتی كردووه، رایگهیاندووه " پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 29ی 5ی 2024، لەبارەی پێداچوونەوە بە قەرزەکان، هەردوو وەزارەت رادەسپێرن پێداچوونەوە بە پێدانی قەرز بکەن و ئەنجامەکەی بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران".
ئهوهش هاتووه "لە بنەڕەتدا قەرز کاری بانکەکانە نەک وەزارەتەکان، حکومەت تەنها دەتوانێت پشتیوانی کارئاسانی بۆ بانکەکان پێشکەش بکات، بە یاسا و رێنماییش مافی هاوڵاتییان بپارێزێت".
له نووسراوهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو "دەکرێت حکومەت لەم بابەتەدا رۆڵی زامنکار ببینێت، نەک لە بودجەی گشتی قەرز بدات".
نووسراوەكه، كه لە رۆژی 24ی حوزهیرانى 2024 دەرکراوە، لەم رۆژانەدا گهشتووهته وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان.
پ ح ع