ئابووری

فه‌زاحه‌تێكى گه‌وره‌ له‌ خانه‌نشینانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌زاحه‌تێكى گه‌وره‌ له‌ خانه‌نشینانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى خانه‌نشینى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ عیراق په‌رله‌مانتار خزمه‌تى نه‌بێت ده‌یخه‌نه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى، له‌ هه‌رێم 50 رۆژ په‌رله‌مانتار بووه‌ كراوه‌ به‌ خانه‌نشین.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگه‌یاند "لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش جۆر یاسا و بڕیار مووچەی خانەنشیان دابەش دەکرێت، بەغدا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگەی فیدراڵیی، دەیەوێت هەموویان بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق مووچەکەیان وەربگرن".

وتیشى "لە بەغدا پەرلەمانتار بە چوار ساڵی پەرلەمانتاریی خانەنشین نابێت و دەبێت بەگوێرەی یاسا و خزمەتی پێشتری، خانەنشین بکرێت، ئەگەرنا دوای پەرلەمانتاری رەوانەی شوێنی پێشووی دەکریتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانتار هەیە خزمەتی نیەو،(50) رۆژ پەرلەمانتار بووە خانەنشین کراوە، ئەمانە دەبێت رێکبخرێنەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان