ئابووری
له‌باره‌ى ئاردى ئه‌م مانگه داوایه‌ك له هاوڵاتییان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاردى ئه‌م مانگه زۆر باشه و تاقیكراوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ین هاوڵاتییان به‌كارى بهێنین.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى ئاردى مانگى شه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
وتیشى "ئاردى ئه‌م مانگه زۆر باش و كوالێتییه و گونجاوه بۆ به‌كارهێنان، پێش دابه‌شكردنى تاقیكراوه‌ته‌وه و نانى جوانى لێ ده‌رده‌چێت".
باسى له‌وه‌شكرد "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى نان ده‌كه‌ن، ئاردى بایه‌عى به‌كاربهێنن چونكه زۆر باشه و گرفتى نییه".
ع