ئابووری

نرخی زێڕ جارێكی تر بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ جارێكی تر بەرزبووەوە

مه‌ودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ جارێكی تر بەرزبووەوە و شارەزایانیش پێیان وایە هۆكارەكەی بۆ هێرشەكەی سەر جۆلان دەگەڕێتەوە. 

كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2,403 دۆلار، بەڵام تا كاتژمێر 8ی بەیانی جارێكی تر نرخەكەی دابەزییەوە بۆ 2,390 دۆلار. 

شارەزایانی بازاڕە داراییەكان باس لەوە دەكەن كە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتوون بەو رادەیە بۆ هێرشەكانی سەر ئیسرائیل و مەترسییەكانی وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە. 

 ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە هاوكات دابەزینی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمریكا یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتوون.
ئ.پ
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان