ئابووری

نرخى نه‌وتى ماڵان هه‌رزانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى نه‌وتى ماڵان هه‌رزانه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى نه‌وتى ماڵان له‌م وه‌رزى گه‌رما و هاوینه‌دا هه‌رزانه‌ و نه‌وتفرۆشێكیش ده‌ڵێت، خواستى له‌سه‌ره‌و خه‌ڵك ده‌یكڕن بۆ زستان و سه‌رما.

به‌رهه‌م جه‌میل، نه‌وتفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رچه‌نده‌ ئێستا وه‌رزى هاوینه‌، به‌ڵام خواستێكى زۆر له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه‌ و به‌رده‌وام خه‌ڵك داواى ده‌كات".

وتیشى "خواسته‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رزانى هه‌یه‌، یه‌ك به‌رمیل به‌ 130 بۆ 135 هه‌زار دیناره‌، خه‌ڵك ده‌زانن هه‌رزانه‌ ده‌یكڕن و هه‌ڵیده‌گرن بۆ زستان، چونكه‌ ئه‌و كات گران ده‌بێت و بۆ سه‌رو 200 هه‌زار ده‌ڕوات".

باسى له‌وه‌شكرد "رۆژانه‌ خه‌ڵك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ن و داواى نه‌وتمان لێده‌كه‌ن، ره‌نگه‌ له‌ مانگه‌كانى داهاتوو ده‌ست به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان