ئابووری

نرخى مریشك به‌ره‌و دوو هه‌زار له‌ دابه‌زیندایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى مریشك به‌ره‌و دوو هه‌زار له‌ دابه‌زیندایه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى مریشكى زیندوو له‌ كێڵگه‌كان و بازاڕدا به‌ره‌و هه‌رزانبوونه‌ و مریشكفرۆشێكیش ده‌ڵێت، مریشك زۆر بووه‌ته‌وه‌ و خستنه‌ڕوو زیاتربووه‌.

كاروان سه‌باح، مریشكفرۆش له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه‌ نرخى مریشك به‌ره‌و هه‌رزانبوون ده‌ڕوات و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌م زۆر بووه‌ته‌وه‌ له‌ناو هۆڵه‌كانى به‌رهه‌مهێنان".

وتیشى "یه‌ك كیلۆ مریشك له‌ بازاڕ به‌ 2900 دیناره‌، ئه‌وه‌ش نرخێكى كه‌مه‌ به‌راورد به‌ چه‌ند رۆژى رابردوو كه‌ كیلۆى به‌ 3600 دیناربوو".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رزانبوونى نرخى مریشك بۆ زۆربوونى به‌رهه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك به‌رهه‌م زۆر ده‌بێت، خستنه‌ڕوو مریشك زۆر ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت".




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان