ئابووری

نرخى دۆلار دابه‌زى بۆ خانه‌ى 148 هه‌زار

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار دابه‌زى بۆ خانه‌ى 148 هه‌زار

مه‌ودا میدیا-

دواى چه‌ند هه‌فته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى دابه‌زى.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى دۆلار چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ 149 و 150 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت".

وتیشى "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دواى چه‌ند هه‌فته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ هاته‌ خانه‌ى 148 هه‌زار دیناره‌ و 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 900 دیناره‌".

بانكى ناوه‌ندیی عیراق رۆژانه‌ سه‌رو 200 ملیۆن دۆلار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا نرخى دۆلار هه‌رزان نه‌بووه‌ بۆ نرخى فه‌رمى بانكه‌كه‌ كه‌ 132 هه‌زار دینار بۆ 100 دۆلار.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان