ئابووری

بڕیاری لێخۆشبوونى قه‌رزى كاره‌با واده‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری لێخۆشبوونى قه‌رزى كاره‌با واده‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه‌؟

مه‌ودا میدیا-

بڕیاری لێخۆشبوونى قه‌رزى كاره‌با له‌ سه‌ر هاوڵاتییان سبه‌ینێ 31ى ته‌ممووز، كۆتایی دێت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت "واده‌كه‌ى درێژ ناكرێته‌وه‌".

ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كاتى لێخۆشبوونى 20%ى قه‌رزى كاره‌با له‌ مانگى پێشوو كۆتاییهات، به‌ڵام یه‌ك مانگ واده‌كه‌ى درێژكرایه‌وه‌".

وتیشى "ئه‌مجاره‌ دوا كات ده‌بێت و واده‌ى لێخۆشبوونه‌كه‌ درێژ ناكرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندایه‌ و خۆیان بڕیاره‌كه‌یان داوه‌، نه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڕیار درابێت بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ لای ئه‌واندا نییه‌".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان