ئابووری

گۆشتفرۆشێك داخرا فێڵى له‌ گۆشته‌كه‌یدا كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆشتفرۆشێك داخرا فێڵى له‌ گۆشته‌كه‌یدا كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

بەهۆی فێڵكردن لە هاوڵاتییان و فرۆشتنی گۆشتی بەستو بەنرخی فرێش، قائیمقامییەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی نەورۆزى داخست.

شۆڕش كەمال، سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی پابەند نەبون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی كاركردن و فرۆشتن و ساغكردنەوەی گۆشی بەستو بەنرخی فرێش، لیژنەكە دوكانی گۆشتفرۆشی نەورۆز لە گەڕەكی هەواری شار داخست".

هه‌روه‌ها وتى "لەكاتی سەردانی لیژنەكە و پشكنییەكان، دەست بەسەر بڕی (24) كلیۆ و (500) گرامدا گیراوە، كە دوای خاوكردنەوەی خاوەن شوێنەكە بەنیازبووە بەهاوڵاتییانی بفرۆشێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "یەكێكی تر لە سەرپێچییەكانی گۆشتفرۆشی نەورۆز، نەبونی مۆڵەتی كاركردنە، كە ئەوەش بەپێی رێنماییەكانی كاركردن سەرپێچییەو خاوەن شوێنەكە روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە، دوكانی گۆشتفرشی نەورۆز دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان