ئابووری
تۆماری بایۆمەتری راگهیهندراوێك له بارهى مووچهخۆرانهوه بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانى ههرێمى كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری كرد و لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردن و تەواوكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی تۆماری بایۆمەتری.
له راگهیهندراوێكدا هاتووه "كۆبوونهوهكه، لایەنە پەیوەندییدارەكانی راسپارد رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی هەر تێبینییەكی تەكنیكی، ئەگەر هەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییەوە لە سەر داتا و زانیارییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم لەپێناو خێراتركردنی پرۆسەی تەمویلكردن و دابەشكرنی مووچە".
ئهوهشهاتووه "لە كۆبوونەوەكە ئاماژەبەوەدرا، حكومەتی هەرێم شەفافانە لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی لە سەر بنەمای داتا و زانیارییەكانی بایۆمەتری هەموو مانگێك لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجییەكان پێشكەش بە حكومەتی فیدڕاڵیی كردووە و لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەش مانگانە تەمویلی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و گرنگە رێگە نەدرێت هیچ بەربەستێكی تەكنیكی رێگر بێت لەم پرۆسەیەدا، بۆیە لیژنەی باڵا هەموو وەزارەت و دامەزراوە و دەستە و فەرمانگەكان و یەكە ژمێریارییەكانی راسپارد كە هەماهەنگی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئامادەكردنی لیستی مووچە خێراتر و بێ كەموكورتی بێت".
روونیشكراوهتهوه "هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەر مووچەخۆرێك تۆمارنەكرابێت و گرفتی یاسایی نەبێت، ئاسانكاری بۆ بكرێت بۆ تۆماركردن بەپێی رێكار و میكانیزمە كارپێكراوەكان".
پ ح ع