ئابووری
نانه‌واخانه‌كان ئاماده‌نین كیسى كاغه‌ز به‌كاربهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەشێکی نانەواخانەکانی سلێمانی گرفتیان لەگەڵ بڕیاری گۆڕینی کیسەی نان هەیە لە کیسی نایلۆنەوە بۆ کاغەز و باس لەوەدەکەن، تێچووەکەی پێنج بۆ شەش هێندەیە لەسەریان.
به‌رهه‌م سه‌میع، خاوه‌نى فڕنى نان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "کیسەی کاغەز راستە زیانە تەندروستییەکانی کەمترە، بەڵام حکومەت کارئاسانی بۆ ئەوان ناکات تاوەکو تێچووەکەی کەمتر بێت لەسەریان".
باسى له‌وه‌شكرد "كاتێک بڕیارێک دەردەکرێت لەبارەی نانەواخانەکانەوە، شێوەی کار و تێچوو و لایەنەکانی دیکەی بۆ ئەوان لێکبدرێتەوە نەوەک تەنها بڕیارەکە دەربکرێت".
وتیشى "حكومه‌ت ته‌نها ده‌زانێت بڕیار بدات و ئاسانكارى ناكات، له شوێنێك ده‌ڵێت باج نامێنێت له شوێنێك ده‌ڵێت نابێت كیسه‌ى نایلۆن به‌كاربهێنن، با حكومه‌ت به نرخى كه‌م بۆمان دابین بكات ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌كارى بهێنین".
ع