ئابووری

وەزارەتی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكى نوێى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكى نوێى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگه‌یاند "بڕى زیاتر لە 74 ملیار دیناریان لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرد".

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان  ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، بڕی 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هەزار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کرا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو برە پارەیە تایبەتە بە داهاتی نانەوتیی مانگی نیسانی 2024، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق".

پێشتریش به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى مه‌ودا میدیا ده‌ستی كه‌وتبوو، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ بڕی 74 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگى چوار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومه‌تى فیدڕاڵ.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان