ئابووری

داهاتى سلێمانى له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له‌ دوو ملیار دینار زیاد ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى سلێمانى له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له‌ دوو ملیار دینار زیاد ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ماڵپەڕی شەفافییەت، رایده‌گه‌یه‌نێت "لەماوەی ئەم هەفتەیەدا داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار و 629 ملیۆن دینار بووە".

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێریی و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکان، لە27ی تەممووز تاوەکو ئەمڕۆ 2ی ئاب، بڕی داهات 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دیناربووە.

هه‌روه‌ك ماڵپەڕەکە ئاماژه‌ى پێكردووه‌ "داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 22 ملیار و 50 ملیۆن و 37 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 97٪ و 579 ملیۆن و 647 هەزار و 334 دینار بەشێوەی چەک بووە و ئەوەی دیکەشی 270 هەزار و 500 دینارە بەشێوەی مقاسە بووە".

به‌و پێیه‌ش بێت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە، چونكه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا داهاتی سلێمانی 20 ملیار و 182 ملیۆن و 932 هەزار و 625 دیناربووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت لە رێکەوتی 15ی کانوونی یەکەمی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چاودێریی و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، راگەیەندرا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان