ئابووری
ئەم توێژەش مووچەکەیان ھاوتای عیراق دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "ئەوان لە ئێستادا لە پەرلەمان کار لە سەر ھاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی لە نێوان ھەرێم و عیراق دەکەن و ھەوڵ دەدەن زیندانیانی سیاسیی ھەرێمیش وەک عیراق، وەرگرتنی ھاوکارییەکان بۆ 25 ساڵ بێت".
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوەی ئێستا لە پەرلەمان کاری لەسەر دەکەن، بەتایبەت خۆم کە دەمەوێت بەشداری تێدا بکەم و کاری جدی لەسەر بکەم، ھاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستانە لەگەڵ عیراق".
وتیشی "جگە لەوەش زیندانیانی سیاسیی عیراق ھاوکارییان ھەیە كه بۆ 25 ساڵ مووچەیان پێدەدرت، بەڵام ئەو زیندان سیاسییانەی لە نوگرەسەلمان و تۆپزاوا بەندکراون بۆ ماوەی 10 ساڵ مووچەیان پێدەدرێت، بۆیە ھەوڵ دەدەن ئەوەش ھاوتا بکرێت".
روونیشیکردەوە "ھەروەھا لەھەوڵی ئەوەدان ئەو ئەو زیندان سیاسییانەی ھەرێمی کوردستانیش کە بە ھەمانشێوە لە نوگرەسەلمان و تۆپزاوا بەندکراون، ئەوانیش ھاوتا بکرێن لەگەڵ عیراق و بۆ ماوەی 25 ساڵ مووچەیان پێبدرێت".
پ ح ع