ئابووری

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت

مه‌ودا میدیا-

تا ئێستا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانیش ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرفتێكى گه‌وره‌ له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌یه‌ و به‌غداش ئاماده‌ نییه‌ به‌و حاڵه‌وه‌ پاره‌ى مووچه‌ ره‌وانه‌ بكات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى مانگى حه‌وت دابه‌ش ناكرێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ش بنێرێت وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنه‌كه‌ ده‌خاته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو، هه‌رچه‌نده‌ دڵنیاییش نییه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پاره‌ بگات".

پێشتر لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ ناوێكى زۆر و دووباره‌ و نایاسایی له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ و گرفتى گه‌وره‌ش له‌ لیستى خانه‌نشینان هه‌یه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان