ئابووری
عه‌لى عه‌لاق: ناتوانین كۆنترۆڵى نرخى دۆلار بكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عیراق رایگه‌یاند، به‌هۆى كه‌مى دۆلارى كاش له بازاڕه‌كاندا ناتوانین كۆنترۆڵى نرخى دۆلار بكه‌ین.
عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عیراق رایگه‌یاند "دۆلارى كاش به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م له بازاڕه‌كاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "به قاچاخبردنى دۆلار ئه‌وه‌ش وایكردووه كه نرخى دۆلار دانابه‌زێت و به‌و شێوه‌یه به به‌رزى بمێنێته‌وه و نه‌توانین كۆنترۆڵى نرخى دۆلار بكه‌ین".
له لایه‌كى تره‌وه، لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق، له‌سه‌ر به‌رزى نرخى دۆلار بانگهێشتى ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق ده‌كات.
سه‌یوان كامیل، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق دۆلارێكى كه‌مى كاشى له‌به‌رده‌ستدایه، هه‌تا ئێستا بانكى فیدراڵیی و خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م دۆلارى كاش ده‌داته بانكى ناوه‌ندیی عیراق ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانرێت دۆلار دابه‌زێت".
پێشى وایه "به‌رده‌وامى بردنى دۆلار به‌شێوه‌ى قاچاخ، سزادانى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى عیراق و لابردنیان له سه‌كۆى فرۆشتنى دۆلار به نرخى بانكى ناوه‌ندیی هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره".
ع