ئابووری

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بێ ئه‌نجامبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بێ ئه‌نجامبووه‌

مه‌ودا میدیا-

كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، دانوستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا یێ ئەنجام بووە.

ماڵپەڕی تەلار بورسی لەندەن بڵاویكرده‌وه‌ " دانوستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێن لە رێگای تورکیاوە درێژەی هەیە بەڵام لایەنەکان هەر نەیانتوانیوە لەسەر کێشەکان رێکبکەون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "کەمبوونەوەی بەرچاوی وەبەرهێنانی نەوتی خاو لە هەرێم و دوابەدوای ئەوە کەمبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاكان كاریگه‌رى خراپى كردووه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "گه‌یشتنه‌ بنبه‌ست هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه‌، به‌ڵام گفتوگۆ له‌نێوان كۆمپانیاكان و حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌".

مانگى ئادارى ساڵى 2023 دادگاى فیدراڵى عیراق به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیارى دادگاى پاریس بڕیاریدا هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم رابگرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان