ئابووری
بڕیارێكى گرنگ له بهرژهوهندى هاوڵاتییان دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایدهگهیهنێت "بڕیاری راگرتنی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران، له ئهمڕۆوه دهچێته بواری جێبەجێکردنەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومهتى هەرێمی کوردستان له نووسراوێکدا كه ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لە سەر كردووه و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە راگرتنی رێنمایی ژمارەی نۆی ساڵی 2021 تایبەت بە باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.
بهپێى نووسراوەکە، بڕیاری راگرتنی باجی سەر نانەواخانە و سەمونخانەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکان و باجی زەوی بەتاڵ، لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پ ح ع