ئابووری
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا له باره‌ى مووچه زانیاریی ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد، رایده‌گه‌یه‌نێت "کێشەی پرسى مووچە چاره‌سه‌ر بووه و لە ماوەیەکی نزیکدا به‌غدا تەمویلە ده‌كات".
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "کێشەی پرسى مووچە چاره‌سه‌ر بووه و حکومەتی هەرێم هەموو داتا و زانیارییەکانی داوە بە بەغداد".
وتیشى "وردبینی كردن له لیستى مووچه کاتی پێویسته و رەنگە هەندێک تێبینی مابێت".
روونیشی كرده‌وه "ته‌نها ئه‌وه ماوه به‌غدا تەمویلەکە بكات، ئه‌وه‌ش لە ماوەیەکی نزیکدا ئه‌نجام ده‌درێت".
پ ح ع