ئابووری
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی كۆده‌بێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانى عیراق له‌گه‌ڵ وەزیری دارایی كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی‌ش ده‌ڵێت "كاتى دواخستنهكهى دیارینه‌كراوه بۆ چی كاتێكه و ته‌نها پێیان وتراوه وه‌زیر ئه‌ركى تر‌ى هه‌یه".
بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشه‌ممه7ى ئابى 2024، له سه‌ر پرسى مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، ناسەقامگیریی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار و خەرجکردنی بودجەی پڕۆژە و کۆمپانیاکان، له‌گه‌ڵ چەند پرسێكى تر گفتوگۆ له نێوان ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق و لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به هۆى ئاماده نه‌بوونى وه‌زیرى داراییه‌وه دواخرا.
له‌و باره‌یه‌وه، د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ مه‌ودا میدیا ئاشكراى كرد "پێیان وتراوه وه‌زیر ئه‌ركى تر‌ى هه‌یه و ناتوانێت ئاماده بێت، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه رێكنه‌خرا".
له باره‌ى ده‌نگۆى هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى وه‌زیرى دارایی نه‌خۆشكه‌وتنى بووه، ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئاگادارى ئه‌وه نین، وه كاتى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیاریكراو نییه و نازانن كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیره كۆده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه سبه‌ینێ رۆژى پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، د. جه‌مال كۆچه‌ر، جه‌ختى كرده‌وه، كه سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ وه‌زیره كۆبوونه‌وه ناكرێت و ناشتوانن پێشبینى بكه‌ن كه چی كاتێك كۆده‌بنه‌وه.
پ ح ع