ئابووری
58 كهس دامهزران، ناوهكان بخوێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئیدارەی سهربهخۆى گەرمیان، ناوی 58 كهسى بڵاوكردهوه، كه ناویان هاتووهتهوه بۆ دامهزراندن به شێوهى گرێبهست له سایلۆى كهلار.
ئیدارەی گەرمیان، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژهى بهوهكردووه "پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، لە کۆی گشتی (6688) کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە (5758) کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، (58) کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.
ئهوهش هاتووه "ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکەینەوە کە پەڵپگرتن (اعتراض)یان هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە 2024/8/12 تا رۆژی یەکشەممە (2024/8/18) لە کاتژمێر (9)ی بەیانی تا (1)ی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان".
روونیشیكردووهتهوه "كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، هاوکات بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی بهێنێت".
پ ح ع