کوردستانی

گەنجێك لەلایەن هاوڕێكەیەوە دەكوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێك لەلایەن هاوڕێكەیەوە دەكوژرێت


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە ناحیەی تەقتەق تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیار بووە و پاش لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە كە كوژراوە. 

ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی، تەرمی گەنجێك لە ناحیەكە دۆزراوەتەوە كە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیاربووە و دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە كە لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە كوژراوە". 

وتشی"كوژراوەكە و بكوژەكەش و هاوڕێی یەك بوون و هەردووكیان دانیشتووی ناحیەی تەقتەقن، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەش بكوژەكە دەستگیر كراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "گەنجە كوژراوەكە تەمەنی 27 ساڵە و بكوژەكەش پێشمەرگەیە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان