ئابووری

نرخی زێڕ جارێكیتر بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ جارێكیتر بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
دوای دابەزینێكی خێرا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، رۆژی هەینی جارێكیتر نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2,431 دۆلار. 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی دوو شەممەی هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ دابەزی بۆ نزیكەی 2,363 دۆلار، ئەو بەرزبوونەوەیەی رۆژی هەینیش وایكرد كە بەشێكی زۆر لە زیانەكانی سەرەتای هەفتەی رابردووی قەرەبوو بكاتەوە.

 بە روانین لە ئاستی هەفتانە، دەبینین كە نرخی زێڕ بە رێژەی 0.6% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە یەكەم رۆژی كردنەوەی بازاڕەكان لە سەرەتای هەفتەدا، نرخەكەی بە رێژەی 3% بەهای خۆی لەدەستدابوو.
 
زۆرێك لە شارەزایانی بازاڕە داراییەكان پێشبینی ئەوە دەكەن كە بەهۆی داتا ئابوورییەكانی ئەمریكاوە، نرخی زێڕ لە ماوەی داهاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بكات. 
ئ.پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان