کوردستانی
ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم، پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش خۆڵبارین دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان دەڵێت "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە هەندێك ناوچەی باشووری هەرێم و پلەی گەرماش هاوشێوەی تۆماركراوەكانی دوێنێ دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "رۆژی یەكشەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە هەندێك ناوچەی باشووری هەرێم و پلەی گەرماش وەك ئەمڕۆ دەمێنێتەوە".
ئ پ