کوردستانی
به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه سەدان كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارین دوێنێ دووشه‌ممه، هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراون.
به‌پێى ئامارى ته‌ندروستیی لە سلێمانی و رانیە و قەڵادزی و كه‌ركوك "خۆڵبارین نزیکەی 150 کەسی ناردە نەخۆشخانە، بەشێکی زۆریان چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە".
دكتۆر ئازاد سه‌لیم، پزیشكى هه‌ناوى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خۆڵبارین راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى نه‌خۆشى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و ره‌بۆیان له‌گه‌ڵه".
وتیشى "پێویسته هاوڵاتییان له‌كاتى خۆڵبارین زۆر پێویست نه‌بوو نه‌چنه ده‌ره‌وه، یان ده‌مامك به‌كاربهێنن".
ع
بیروڕا



