ئابووری

هۆكاری دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نەناردنی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هۆکارەکەی بۆ لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەگەڕێتەوە.

دەنگی ئەمریکا  لە زاری بەرپرسێکی باڵای حكومه‌تى هه‌رێم کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاویكرده‌وه‌ "لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان مانگانە درەنگ ئامادە دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی گۆڕانکاری لە لیستەکاندا دەکرێت و ژمارەی هێزەکان زیاد و کەم دەکرێت."

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "جارێک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوایکرد، هەموو مانگێک تا 10ی مانگ لیستی مووچە ئامادە بکرێت و رەوانەی بەغدا بکرێت، چاوەڕێی هیچ فەرمانگەیەک نەکرێت گەر لیستەکەی ئامادە نەبوو، کەچی لیستەکان هەر درەنگ ئامادە دەکرێن".

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 10رۆژ بەسەر مانگی هه‌شت تێده‌پەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا حکومەتی عیراق مووچەی مانگی تەمموز حه‌وتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردوە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە