ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هاته ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه گوایه وه‌زاره‌تى دارایی عیراق پاره‌ى كاشى له‌به‌رده‌ست نییه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و وه‌زاره‌ته راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له نه‌بوونى پاره‌ى كاش ده‌كه‌ن هیچ راست نین و وه‌زاره‌تمان پاره‌یه‌كى زۆرى كاشى له‌به‌رده‌ستدایه".
باس له‌وه‌شكراوه "مانگى حه‌وت تریلیۆن و 500 ملیار دینار له‌به‌رده‌ستداماندایه به‌شێوه‌ى كاش بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراقى پێ دابه‌ش بكه‌ین و هیچ گرفتێكى پاره‌ى كاش بوونى نییه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر باس له‌وه‌كرا عیراق پاره‌ى كاشى له‌به‌رده‌ست نییه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه ره‌نگه ئه‌وه‌ش هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بێت.
ع