ئابووری
مه‌سعود حه‌یده‌ر: ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كێشه‌ى تێدا نییه و داواش ده‌كات وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شت بنێرێت بۆ به‌غدا.
مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق له نوسینێكدا ده‌ڵێت "بە پێی یاسا‌و رێنماییەکان، دیوانی چاودێری دارایی عیراق پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی 2024،( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە".
باسى له‌وه‌شكردووه "پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی فەرمانگەی بودجه ھەوڵی تەواو ئەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم".
هه‌روه‌ها "گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت".
ده‌شڵێت "وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو هه‌وڵێك ده‌دات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیداریەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەر ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت".
ع