ئابووری

جوتیارێكى سلێمانى بووه‌ یه‌كه‌م جوتیار له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارێكى سلێمانى بووه‌ یه‌كه‌م جوتیار له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

مه‌ودا میدیا-

جوتیارێكى سنورى سلێمانى به‌هۆى داهێنانه‌كانیه‌وه‌ بووه‌ته‌ یه‌كه‌م جوتیار له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ لایه‌ن زانكۆیه‌كى هۆڵه‌ندى بانگهێشتى وڵاتى ئه‌نده‌نوسیا بكرێت.

جه‌مال كربچنه‌، جوتیاری نمونه‌یی له‌ ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ رابردوو داهێنانێكم كردبوو له‌ چه‌ند ته‌ماته‌یه‌كى تایبه‌ت، كۆمه‌ڵێك له‌ توێژه‌رانى زانكۆى ڤاخینگى هۆڵه‌ندى و پسپۆڕانى بواره‌كه‌، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى سلێمانى به‌كارێكى ناوازه‌یان دانا".

وتیشى "تیمێكى تایبه‌تى زانكۆكه‌ هاتنه‌ لام و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى داهێنانه‌كه‌م بوون، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ى كراوه‌ زۆر زۆر ده‌گمه‌نه‌ و پێشتر نه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ فه‌رمى له‌ زانكۆكه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كیان پێدام".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌سه‌ر داواى ئه‌و زانكۆیه‌ وه‌ك یه‌كه‌م جوتیار له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وه‌ك 13 هه‌مین جوتیار له‌سه‌ر ئاستى دنیا بانگهێشتى وڵاتى ئه‌نده‌نوسیا كرام بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كار و كشتوكاڵ ئه‌و وڵاته‌".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان